AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٨ ١٣:٠٩

مێهر لێکی دایەوە؛

بۆچی ستراتیژی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان بۆ ئیسرائیل بێ کەڵک دەبێت؟

بۆچی ستراتیژی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان بۆ ئیسرائیل بێ کەڵک دەبێت؟

ڕوانین بە پێشینەی بەرەی بەرخۆدان بێژەری ئەو ڕاستییەیە کە بەرخۆدان وەکوو ئەندێشە و هزرێک بە لەناوبردنی فیزیۆکی ڕێبەرەکانی نەک لە ناوناچێت بەڵکوو بەهێزتر دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لەم ڕۆژانەدا ئیسرائیل بە یارمەتی دارایی، سەربازی، هەواڵگری و دیپلۆماتیکی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەتایبەتی ئەمریکا گەورەترین جەنایەتی لە کەرتی غەززە و لوبنان خستووەتە ڕێ؛ لە کاول کردنی تەواوی کەرتی غەززە و شەهادەتی زیاتر لە 41 هەزار کەس لە ئەو ناوچە تا تەقینەوەی جیهازاتی ئەلکترۆنی و تیرۆری فەرماندەکانی حزبوڵڵا لە حەوتەی دوایی و بەتایبەتی شەهید کردنی سەید حەسەن نەسروڵڵا.

شەهید کردنی 2 ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا؛ ڕەوتێکی بیری کە پێوەندی بە تاکەوە نییە

بە ڕوانینێک بە پێشینەی ڕەوتی بەرخۆدان ئەو خاڵە دەکەوێتە بەرچاو کە ڕەوتی بەرخۆدان هیچ کات پێوەندی بە تاکەوە نەبووە و نابێتیش هەر وەک سەید عەباس عێراقچیش دوای شەهادەتی سەید حەسنە نەسروڵڵا بە وتنی ئەوەی کە ئەمە یەکەم جار نییە کە ئیسرائیل ڕێبەران و فەرماندەکانی حزبوڵڵا شەهید دەکات، وتی: بەڵام داری بەرخۆدان لە ژیان و گەشە کردن ناوەستێت و ئێستا ئەبێت و ئێستا بە ترسەوە چاوەڕوانی کاریگەری خوێنی سەید حەسەن نەسروڵڵا لەسەر گەشەی زیاتر لە پێشی بەرخۆدان ببن.

بۆچی ستراتیژی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان بۆ ئیسرائیل بێ کەڵک دەبێت؟

کەوتە لە ئەوەی کە ڕێگای سەیدی بەرخۆدان درێژەی دەبێت، گومانێک نییە هەر ئەو جۆرە کە ڕێگای سەید عەباس مووسەوی و سەرجەم فەرماندەکانی بەرخۆدان تا ئەمڕۆ درێژەی هەبووە.

بەهێز بوونەوەی بەرخۆدانی غەززە بە تیرۆری هەنیە و جێگرتنەوەی لەلایەن سینوارەوە

هەر وەک پێشتر دوای شەهادەتی سەید عەباس مووسەوی ، سەید حەسەن نەسروڵڵای جێگای گرتەوە، لە فەلەستینیش دوای شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە، یەحیا سینوار جێگای گرتەوە.

بە پێچەوانەی شەهید هەنیە کە کەسایەتیەکی سیاسی بوو و لایەنگری دانوستان بۆ ئاگربڕ بوو، سینوار کەسایەتییەکی ئەمنیەتی و سەربازییە.

بۆچی ستراتیژی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان بۆ ئیسرائیل بێ کەڵک دەبێت؟

بە تیرۆری شەهید هەنیە، دانوستانەکانی ئاگربڕی غەززە کە بەردەوام نتانیاهۆ خۆی لێی دەبوارد،لە ڕێگای خۆی دەرچوو و هەڵبژاردنی سینوار وەکوو سەرۆکی نوێی نووسینگەی سیاسی حەماس وەکوو داڕێژەری سەرەکی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا و مۆتەکای گەورەی ئیسرائیلییەکان پەیامی گرینگی بۆ ئیسرائیل و پاڵپشتە ڕۆژاواییەکانی هەبوو.

بۆچی ستراتیژی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان بۆ ئیسرائیل بێ کەڵک دەبێت؟

پەیامێک بە ئەو ناوەرۆکەوە کە حەماس هەر بەهێزە و دەتوانێت ڕێبەری نوێ بۆ بەرەنگار بوونەوەی کێشەکانی قۆناغی نوێی شەڕ دوای تیرۆری هەنیەدروست بکات و دوای ئەو بەرپرسیارێتییە پەیامی دەرکرد و وتی کە تەنیا لە ئەگەری ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، گرووپی دانوستانکاری حەماس دێتە سەر کورسی دانوستان.

News ID 51953

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha